تیۆری یۆنگ بۆ کەسایەتی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-10-01:41:00 - کۆدی بابەت: 4349
تیۆری یۆنگ بۆ کەسایەتی
زانستەکان

تیۆری یۆنگ ، کەسایەتی ، تیۆری یۆنگ بۆ کەسایەتی ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

تیۆری یۆنگ

یۆنگ یەکێک بەوە لە دوو هاوەڵە نزیکەکەی فرۆید، لە سەرەتادا زۆر پڕ بایەخەوە گرنگی بە بۆچوونەکانی فرۆید دەدات بە جۆرێک کە لە یەکەم چاوپێکەوتنیدا نزیکەی ١٣ کاتژمێر گفتوگۆی لەگەڵ فرۆید کرد دەربارەی بۆچوونەکانی سەبارەت بە شیتەڵکاری دەروونی. یۆنگ بە زانایەکی شیتەڵکاری دەروونی دەناسرێت بۆ ماوەیەکی زۆر وەک قوتابی و یاریدەدەری فرۆید کاری دەکرد بەڵام دواتر لە تیۆری فرۆید جیابووەوە، سەبارەت بە بۆچوونەکانی سەبارەت بە پاڵنەرە سێکسیەکان و هێزی نەست یۆنگ تیۆرێکی تایبەت بە خۆی دانا، وە بەشێک لە تیۆرەکەی کەوتبووە ژێر بیروباوەڕی ئەفسانە و ئاینە کۆنەکان.

گرنگترین بۆچوونەکانی یۆنگ دەربارەی کەسایەتی

  1. منی هەستیی: ئەم پێکهاتەی بەراورد دەکرێت بە (من) لای فرۆید، بەڵام جیاوازیەکە (منی هەستی) بە تەواوی هەستییە بەڵام (من) لای فرۆید بەشێک هەستی و بەشێک نەستی تێدایە.
  2. نەستی کەسیی: ئەم پێکهاتەی بەراورد دەکرێت بە (پێش نەست) لای فرۆید، لە شارەزاییەکانی ڕابردوو و پێشبینیەکانی داهاتوو پێکدێت، بۆیە لە هەستی مرۆڤ نابێت، بەڵام کەسەکە پاش هەوڵدانێک دەتوانێت زانیاریەکان بێنێتەوە یاد، پێشبینیەکانی بە شێوەی خەون دەبینرێت.
  3. نەستی گەلەکیی (کۆمەڵ): یۆنگ ئەم پێکهاتەیەی داناوە، بە بۆچوونی ئەو نەستی گەلەکیی گشتییە لەنێوان هەموو کەسێک چونکە یەکێک لە بنەماکانی بۆماوەییە، بە درێژایی تەمەنی مرۆڤایەتی لە نەوەیەکە بۆ نەوەیەکی تر دەگوازرێتەوە، واتە ئەم نەستە وەک کۆگای بیرکردنەوەی مرۆڤە لە ڕەگ و ڕەچەڵەکەوە بۆی ماوەتەوە.

چەند چەمکێک بۆ پێکهاتەی کەسایەتی

یۆنگ چەند چەمکێکی خستەڕوو بۆ پێکهاتەی کەسایەتی کە لە دەرئەنجامی نەستی گەلەکی دروستدەبێت

  1. خود: پێکهاتەی تەواوە لە دەرئەنجامی هاوسەنگی دژیەکەکانەوە دروستبووە لە نەستی گەلەکی بۆ ئەوەی پێکهاتەی تۆکمە بۆ کەسایەتی دروستبکات.
  2. ڕووپۆش: ئەم چەمکە لای یۆنگ ئاماژەیەکە بۆ ئەو کەسەی کە هەوڵدەدات ڕاستی خۆی لە کەسانی تر بشارێتەوە، واتە ڕووپۆش ئەو ڕووەیە کە هەموو کەس هەوڵدەدات بۆ کەسانی تری دەربخات و لە پەنای ڕووپۆشەکەی ڕووە ڕاستیەکەی دەشارێتەوە.
  3. سێبەر: بریتیە لە کۆگای نەستەکانی مرۆڤ، کاریگەری لەسەر کەسایەتی هەیە، سێبەریش بەرپرسە لە دەرخستنی هەموو هەست و سۆزە ڕەتکراوەکان و ڕەفتارە قبوڵنەکراوەکان لەلایەن کۆمەڵگاوە، لەبەر ئەوەی ئەم حاڵەتانە قبوڵ نەکراون (ڕووپۆش) هەوڵدەدات ئەو لایەنە بشارێتەوە لە کەسانی تر.


سەرچاوەکان



1794 بینین